٢ مێرمنداڵی مەریوانی کە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر کراون چارەنووسیان ناڕوونە


٢ مێرمنداڵی مەریوانی کە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر کراون چارەنووسیان ناڕوونە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان ٢ مێر منداڵی کورد بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری و ئوسامە بامداد" خەڵکی شارەدێی نێ کە ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کرابوون چارەنووسیان ناڕوونە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
پێویستە بوترێت ئەم ٢ مێر منداڵە کوردەی خەڵکی شارەدێی "نێ" ڕۆژی شەممە لا ناو باشگای وەرزشیدا دەستگیر کراون و لە کاتی دەستگیر کردنیاندا لەگەڵ بێ ڕێزی و لێدانی ئەو هێزانە ڕوبەڕوو بونەتەوە.





ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:41:16/02/2020