چالاکی هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە بۆ ڕێز گرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

چالاکی هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە بۆ ڕێز گرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، چالاکان و هەڵسوراوانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە درێژەی کارو چالاکییەکانی خۆیان بۆ ڕێز گرتن لە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە و ٢٦ی ڕێبەندان چالاکیی بەربڵاو و بەرینی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.

چالاکان و تێکۆشەرانی ماندوویی نەناس و دوژمن بەزێنی کۆمەڵە لە درێژەی چالاکییەکانیان شەوی ڕابردوو لە شارەکانی، ورمێ، سەڵماس، خۆی، ماکۆ، مەریوان، بۆکان، پیرانشار، شارۆچکەی پەسوێ چالاکی بەربڵاوی تەبلیغیان بە  بڵاو کردنەوەی تراکت و نوسراوە، دانانی باند و ‌هەڵکردنی ئاڵای سووری کۆمەڵە لەسەر کۆڵان و شەقامە سەرەکییەکان و بە نوور باران کردنی ئاسمانی ئەو شارانە بۆ چەندمین ڕۆژی بەردەوام ڕێزیان لە ٢٦ی ڕێبەندان گرت.

دەستان خۆشبێت و بەردەوام بن لە خەبات و تێکۆشانتان تێکۆشەرانی  کۆمەڵەی شۆڕشگێر، ٢٦ی ڕێبەندان لە هەموو ئێوە هاوڕێیان پیرۆز بێت.

ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:56:16/02/2020