کوژران و بریندار بوونی ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات!

کوژران و بریندار بوونی ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات!
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی گرووپێک لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی "نەوسوود"ی ناوچەی پاوە کەوتنە بەر دەستڕێژی گولەی هێزەکانی ڕژیم و لە ئەنجامدا ٩ کەس بوون بە قوربانی کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوئ "ئەحمەد سەحرایی" کوڕی موئمن بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. 

بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ناونیشانی ئەو ٨ کۆڵبەرە کە لە ناوچەی "نەوسوود"ی پاوە بوون بە قوربانی بریتین لە: "عەزیم ئەمین زادە" کوڕی "موئمین" و خێزاندار و خەڵکی ئاوایی "نروێ"ی سەر بە ناوچەی نۆدشە، "جەبار محەمەدی"، "جەلال نووری"، "زاهید نووری"، "شاهید ئەداک"، "تاها سلێمانی"، "ڕەسووڵ هۆشی"، خەڵکی ناوچەی کلاشی جوانڕۆ.

سەرچاوەکانی هەواڵ لەم بارەیەوە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتیان ڕاگەیاندوە کە باورودۆخی هەر ٨ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.
هەروەها ٨ی شەوی هەمان ڕۆژ  لە شاری مەریوان کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی "سەردۆش" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو بۆ بیمارستانی مەریوان گواستراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێکی کورد بە ناونیشانی "ئەرکان عەباسی"خەڵکی ئاوایی "دیبەک"ی سەر بە شاری ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.

ساڵانە سەدان کەس لە خەلکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کە بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان کۆڵبەری دەکەن، دەکەونە بەر دەستڕێژی و هێرشی هێزەکانی ئەمنییەتی و نیزامی ڕژیمی ئێران ودەبن بە قوربانی.
بێکاری، هەژاری و نەبوونی هەلی کار لە هۆکارەسەرەکییەکانی پەرە پێدانی دیاردەی دڵ تەزێنی کۆڵبەرین لە ناو خەڵکی کوردستاندا.
پێویستە بوترێت: نە تەنیا پیاوە کوردەکان بەڵکوو زۆر جار ژنانیش بە ناچار دەست بە دامێنی کەژو کێوەکانی کوردستان دەبن تا بتوانن  بژێوی ژیانیان بەدەست هێنانی بژێوی ژیانیان دەست بە داوێنی کەژ و کێوەکانی کوردسان دەبن و مەترسی گەلی جۆراوجۆر وەکوو کەونە خوارەوە لە بەرزایی، تەقینەوەی مین، تەقەی هێزەکانی ڕژیم، سەرما، کاریگەری باری قورس لەسەر جەستەی بەدەن و... گیانیان دەکوێتە مەترسییەوە.

ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:01:17/02/2020