ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی نەی بڕی حەوت تەپە درێژەی هەیە

ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی نەی بڕی حەوت تەپە درێژەی هەیە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێی زانیارییەکان سەرلەباەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٦ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاویی کرێکارانی نەی بڕی حەوت تەپە بە هۆی کەم کردنەوەی حەقدەستەکانیان لەبەردەم دەفتەری ئەم ناوەندە کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

سەرچاوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کرێکارانە لانیکەم ٤٠٠ کەس دەبوون کە لە شوێنی کار کردنیان واتە؛ زەوینە کشتوکاڵییەکانە تا بەردەم دەفتەری مودیری ئەو ناوەندە ڕێپێوانیان بەڕێوەبرد.
نەبوونی ئەمنەیتی کاری، حەقدەستی کەم، نەبوونی بیمە، کاری تاقەت پڕوکێن، نەبوونی ڕێکخراوەی سەربەخۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانیان و ساعەت کاری نا ستاندارد، چەوساندنەو نەدانی حەقدەستەکانیان لە لایەن خاوەن کاروە و پاڵپشتی کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەوساندنەوە کرێکاران بە یاساکان، لە کێشە و گرفتە سەرەکییەکانی کرێکارانە لە ئێران کە بارودۆخی ژیانی بۆ ئەوان سەخت و نالەبار کردوە
.



ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:40:25/02/2020