جوانڕۆ: کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ خۆی کوشت

جوانڕۆ: کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ خۆی کوشت

ئاسۆی ڕۆژهەلات؛ سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٦ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاویی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "مەهسا وەیس مورادی" لە شاری جوانڕۆ خۆی کوشت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم باریەوە بڵاوی کردوەتەوە کە ئەم کچە بە شێوەی خۆ خنکاندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوژی "مەهسا وەیسمورادی" لەبەردەست دا نیە.
ئێران بە ڕێژەی حەشیمەتی لە چاو وڵاتانی جیهان بەرزترین ئاستی خۆکوژی لە نێو وڵاتانی دونیا هەیە و ٢ لە سەر ٣ ئەم خۆکوژیانە لە لایەن ژنانەوە ئەنجام دەرێت.
بە پێی زانیاریەکان ئێران زۆرترین خۆکوژییەکان لە باکووری ئێران و بە تایبەت ئوستانی ئیلامی سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجام دەدرێت.
پەرەسەندنی خۆکوژی لە ناو مێر منداڵان کارەساتێکی گەورەوەیە کە چاوەدێرانی سیاسی و ئابووری بە زەنگێکی پڕ مەترسی بۆ کۆمەڵگای دەزانن.

بارودۆخی نالەباری ئابووری و نەبوونی پەروەردەی درووست لە نێو کۆمەڵگا و پەرەسەندنی نا ئومێدی لە ناو کۆمەڵگا بە تایبەت لاوان و بە گشتی ژنان لە لایەکەوە و یاسای سەقەتی پیاوسالاری و ڕێگا خۆشکردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەوساندنەوەی ژنان لە ڕێگای یاسا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی ژنانە.

 

ژنانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە سەدان ساڵە بوونەتە قوربانی کولتوورێکی سەقەت و چەوتی پیاوسالارانە و ڕۆژ و سات نییە لەژێر ئەم کولتوور و یاسایەدا نەچەوسێنەوە و نەکەونە بەر ڕق و توندوتیژی پیاوسالارانە!


ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:44:25/02/2020