برینداربوونی کۆڵبەرێكی کوردی خەڵکی شاری "مەریوان"

برینداربوونی کۆڵبەرێكی کوردی خەڵکی شاری
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی مێرد منداڵ  بەناوی "زەکەریا معەتری"خەڵکی شاری مەریوان لەکاتی کۆڵبەری کردن لە بەرزاییەکانی تەتەی سنووری هەورامان بەهۆی کەوتنە خوارەوە بە سەختی بریندار دەبێت.
پێویستە بوترێت ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەیشاری مەریوان لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
کۆڵبەری دیاردەیەکی دڵتەزێن و تاقەت پڕوکێنە کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی بێکاری و هەژاریی ژێر سایەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە پەنای بۆ دەبەن و ڕۆژانە قوربانی لێ دەکەوێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:10:28/02/2020