دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری "سنە" ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات،بە داخەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دایە "سوغرا ئەحمەدی" خەڵکی شاری سنە و دایکی هاوڕێ گیانبەختکردوو عوسمان ئەحمەدی ناسراو بە (عوسمانی ئارێنان) ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە سوغرا سەرەرای ئەوەی کە کوڕێکی لە پێناو ئامانجەکانی کۆمەڵەدا گیانی فیدا کرد بۆ خۆیشی یەکێک لە ژنە تێکۆشەر و کۆمەڵە خۆشەویستەکان و هەروەها سیما خۆشەویست و ناسراوەکانی شاری سنە بوو.
هاوڕێ "عوسمان ئەحمەدی" یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شاری سنە بوو کە ساڵی 1375 لە نزیک ئاوایی ئارێنانی سنە لە شەڕێکی قورس لە گەڵ جاش و پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی وێڕای چەند هاوڕێکی دیگە گیانی ئازیزیان لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی خەڵکی کوردستان بەختکرد.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە "سوغرا ئەحمەدی" و سەرجەم خەڵکی ناوچەی سنە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:39:01/03/2020