فەرمانداری شاری سەقز بە بیانووی پێشگیری بە نەخۆشینی کۆرۆنا پووڵ لە خەڵكی ئەو شارە دەسێنێت

فەرمانداری شاری سەقز بە بیانووی پێشگیری بە نەخۆشینی کۆرۆنا پووڵ لە خەڵكی ئەو شارە دەسێنێت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: دوابەدوای تووشبوونی چەندین کەس بە کۆرۆنا ڤایرۆس لە شاری "سەقز" و دەوروبەری بە نەخۆشینی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی چەندین کەس بە هۆی ئەو نەخۆشینەوە فەرمانداری سەقز بە بیانووی پێشگیری بەم نەخۆشینە پارە لە خەڵکی ئەو شارە وەر دەگرێت.
بە پێی هەواڵەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو فەرمانداری شاری سەقز بە مەبەستی وەرگرتنی پووڵ لە خەڵکی ئەو شارە بە تایبەت تەڵا فرۆشانی "سەقز" بە بیانووی پێشگرتن بە نەخۆشینی کۆرۆنا بانگهێشت کردوە و داوای پووڵی لێیان کردوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قسە کردن لەگەڵ ئەو کەسانە دانیان بەوە داناوە کە نە فەرمانداری شاری "سەقز" و نەبیمارستانی ئەو شارە توانایی بەرگیری کردن لەو نەخۆشینەیان نیە.




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:16:10/03/2020