کرماشان/ ڕووداوی هاتوچۆ ٦ کەسی کرد بە قوربانی

کرماشان/ ڕووداوی هاتوچۆ ٦ کەسی کرد بە قوربانی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی گولانی ٩٨ی هەتاویی لە ٣ ڕووداوی جیاوازی هاتوچۆ لە کرماشان ٦ کەس بوون بە قوربانی.

سەرچاوەی ئەم هەواڵە ئاشکرا کرد لە ڕووداوی یەکەم بە هۆی هەڵگەرانی ماشینێکی جۆری پەیکان ٢ کەس کوژراون و ٢ کەسیش بوون بریندار بوون.
ئەم ڕووداوە لە کاتژمێر ٥ی سەر لەبەیانی سێ شەممە ٣٠ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی، لە نزیک ڕێگای ئازادەگان بەرەو مەیدانی ئیمام حوسەین ڕووی داوە، کە بەو هۆیەوە کچێکی تەمەن ١٢ ساڵان و شۆفیری ماشینەکە کە کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ بووە گیانیان لەدەست داوە و ٢ کەسی دیکە لە سەرنشینەکانی ئەم ماشینە بە توندی بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گوێزراونەتەوە.
لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆ ماشینێکی جۆری پێراید لە کچێکی تەمەن ٥ ساڵان بە ناوی "ئایسان"ی دا و لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا بە داخەوە کچەکە گیانی لەدەستدا.
لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا ماشینێکیجۆری پەیکان لە لە سەرەتای شارەکی بەعسەت لە فازی ٢ی کرماشان لە ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵیدا و لە ئەنجامدا ئەو ژنە لە بە توندی بریندار بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوێزرایەوە.

خراوی ڕێگاوبان، نا ستاندارد بوونی ماشینەکان، نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی و کەمتەرخەمی شۆفیرەکان لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچۆن لە ئێران و کوردستان کە ساڵانە گیانی هەزاران شارۆمەند دەکات بە قوربانی.

 


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:33:20/05/2020