سووتانی دارستانەکانی نێوان دێهاتەکانی "تشاو" و "نروێ" لە پاوە

سووتانی دارستانەکانی نێوان دێهاتەکانی
ئاسۆی ڕۆژەهڵات: ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩ دارستانەکانی بەینی دێهاتەکانی "تشار" و "نروێ" سەر بە شاری پاوە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر دراوە و حکوومەت هیچ هەوڵێکی بۆ کوژاندنەوەی نەداوە و ڕێکخراوی "ژیوای" کە ڕێکخراوێکی مەدەنییە و لە لایەن خەڵکی بەپەرۆش و چالاکی کورد بەڕێوە دەچێ کوژراوەتەوە.
یەکێک لە شاهیدان کە لە کاتی کوژانەوەی ئاگرەکە لە وێ بووە باس لەوە دەکات کە: کە هیچ زانییاریێک لە سەر ئەوە کە کێ ئەو دارستانەی ئاگر داوە نییە و هەر وەها ئەوەی کە لە لایەن حکوومەتەوە هیچ هێز و یارمەتیێک بۆ کوژاندنەوە نەهاتووە و خەڵک خۆجووش هاتوون و یارمەتی ڕێکخراوەیان داوە.
هەورەها جێگای باسە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دا دارستان و سەرچاوە سرووشتییەکانی ناوچەکانی کوردستان بە هۆی نادیارەوە ئاگر دەدرێن و لە بەین دەچن و حکوومەت هیچ هەوڵ و تێکۆشانێکی نییە بۆ ئەوەی هۆی سووتانی ئەم دارستانانە بدۆزێتەوە و بیانپارێزێ و لە حەدس و گومانی خەڵکی ناوچەکانی کوردستان ئەم گومانە دروست بووە کە ڕەنگە سپای پاسداران خۆی هۆی ئاگردانی ئەم دارستانانە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 58 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:25:23/05/2020