ژینگەی ئێران بەرەو وێرانی دەڕوات!

ژینگەی ئێران بەرەو وێرانی دەڕوات!
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کرد کە ژینگە و سرووشتی ئێران بەرەو وێرانی دەڕوا.
لە دەقی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وێرانی و کاولکاری سرووشت،  پیسی ئاوی دەریاکان و چۆمەکان، فەوتاندنی زیندەوەرانی دەریایی و جانەوەری و گواستنەوەی ئاو لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو وێرانییەی ژینگەیە.
بە نیشاندانی شاخسگەلی چالاکی لە بواری ژینگە لە ساڵی ٢٠١٦ لە چاو ئیستا نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە بارودۆخی ژینگە لە ئێران خراوترە و لەم بارەیەوە ئێران لە پلەی ١٠٥ی جیهاندایە.

پێویستە بوترێ ئۆرگانە حکومەتییەکان لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە ڕێگادان بە دەست و پەیوەندەکانی خۆیان، ڕێگای خۆش کردوە بۆ کاولکاری ژینگە و کاولکاری دارستان و ڕاوی بێ ئیجازە و بەنداو درووست کردنی لە ڕادەبەدەر لە ئێران و کوردستان و ئەمەش هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ لە ناوبردنی ژینگەی کوردستان و ئێران.



ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:24:25/05/2020