وەزیری بێهداشتی کۆماری ئیسلامی: نزیک بە ١٠ لەسەدی خەڵکی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

وەزیری بێهداشتی کۆماری ئیسلامی: نزیک بە ١٠ لەسەدی خەڵکی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: وەزیری بێهداشتی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند، هێشتا ٩٠ لەسەدی خەڵک تووشی کۆرۆنا نەبوون.
سەعید نمەکی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری"ئیسنا"ی سەر بە کۆماری ئیسلامی وتی هێشتا نزیک بە ٩٠ لەسەدی خەلکی ئێران تووشی کۆرۆنا نەبوون، ئەم قسانەی وەزیری بێهداشت لە حاڵێکدایە کە  وتەبێژی وەزارەتی بێهداشتی کۆماری ئیسلامی بە شەبەکەی خەبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا تا ٤ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی ١٣٥ هەزار و ٧٠١ کەسە.

بەڵام بە سەرنج دان بە قسەکانی "سەعید نمەکی" دەر دەکەوێ کە ١٠ لەسەدی حەشیمەتی ٨١ میلیۆن کەسی واتە، ٨ میلیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا ڤایرووس بوون.
لەم بارەیەوە سەبارەت بە کوژراوان بە هۆی نەخۆشینی کۆرۆنا "کیانووش جەهان پوور" وتەبێژی وەزارەتی بێهداشتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند؛ تا ڕۆژی ٤ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی، ٧ هەزار و ٢١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە بەڵام پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندبوو کە ئاماری کوژراوانی کۆرۆنا ڤیرووس لە ئێران نزیک بە ٧٠٠ هەزار کەسە و بە لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە دەر دەکەوێ کە و ئەم ئامارە نزیک ترە لە ڕاستییەکان.
بڵاو کردنەوەی ئەم جۆرە ئامار گەلە لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای ئەوەی کە گاڵتەجاڕییەکی پێوە دیارە، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە بەرپرسینی کۆماری ئیسلامی لە بڵاوە کردنەوەی ڕاستییەکان بەرامبەر بە شارۆمەندان و کۆمەڵگای جیهانی ناڕاستن و ئەوەش یەکێ لە هۆکارەکانی تەشەنە سەندنی لە ڕادەبەدەری کۆرۆنا ڤایرووس بووە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو.

ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:24:25/05/2020