کوژرانی ژنێک لە کرماشان بە دەست هێزەکانی سەر بە شارەوانی

کوژرانی ژنێک لە کرماشان بە دەست هێزەکانی سەر بە شارەوانی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ٤ی جۆزەردان هێزەکانی سەر بە شارەوانی شاری کرماشان ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵەیان کوشت.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩ هێزەکانی سەر بە شارەوانی ناوچەی ٣ی شاری کرماشان، لە کاتی ڕووخاندنی خانوویێک لە شەهرەک فەدەکی شاری "کرماشان" کە موجەویزی درووست کردنی نەبووە لەگەڵ دایک و کچێکی ئەو ماڵە دەرگیر بوونە و بە بەکار هێنانی گازی بیبار و لێدانی جسمی ئازار و ئەشکەنجەیان داون و لە ئاکام دا بە هۆی ئەو ئازارانە دایکی مەڵەکە کە ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵانە، بە ناونیشانی "ئاسییە پەناهی" بووەیان  کوشتووە.
شاهیدانی ڕووداوەکە دەڵێن کە: "هێزەکانی شارەوانی لەو دایک و کچەیان داوە و گازی بیباریان بە سەر و دمووچاویان پرژاندووە و ئەوە لە حاڵێک دابووە کە دایکەکە هاواری دەکرد کە نارەحەتی قەلبیم هەیە و بەم جۆرە ئازارم مەدەن."
"ئاسیە پەناهی" تەمەن ٥٥ ساڵانە و دایکی ٧ منداڵ بووە و یەک کاتژمێر دوای ئەو ئازار و لێدانانەی هێزەکانی شارەوانی، لە کاتژمێری ١١ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە یەکێک لە دەرمانگایەکانی شاری کرماشان گیانی لە دەست دا.

ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:35:25/05/2020