هونەرمەندی کورد "حەبیبوڵڵا ملەیی" ماڵئاوایی کە ژیان کرد

هونەرمەندی کورد
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان "حەبیبوڵڵا ملەیی" هونەرمەندی کورد و ناسراوی ناوچەی لەیلاخ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
"حەبیبوڵڵا مەفاخری" ناوسراو بە "حەبیبوڵڵا ملەیی" لە هونەرمەندانی ناسراو و دەنگخۆشی ناوچەی لەیلاخ و جنووبی کوردستان بوو کە بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە  ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک "حەبیبوڵڵا" لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە نەخۆشین ڕەنجی دەبرد، بەڵام ناوەدە  حکومەتیەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ خزمەت و یارمەتییەکی ئەم هونەرمەندەیان نەکرد و سەر ئەنجام ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:53:25/05/2020