دێولان/ کارخانەکانی شارەکی پیشەسازی داخران

دێولان/ کارخانەکانی شارەکی پیشەسازی داخران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات:هەندێ لە کارخانەکانی شاری دێولان بە هۆی نالەباری دۆخی ئابووری داخراون.

کارخانە و ناوەندەکانی وەبەرهێنان لە شارەکی پیشەسازی سەر بە شاری "دێولان"  لە بەرشکەست بوون نزیک بوونەتەوە هەر بۆیە ژمارەیەکیان داخراون و هەندێکی دیکەیان نیوە داخراوە.
سەرچاوەی ئەم هەواڵە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند؛ بە هۆی پشتیوانی نەکردنی ڕژیم لە بواری ماڵییەوە و تەواو بوونی نەقدینەگی ماڵی، ئەو کۆمپانیانە لە درێژەی چالاکییەکانیان پەشیمان بوونەتەوە و بە سەدان کرێکار بێکار بوون.


ئێران یەكێ لە دەوڵەمندترین وڵاتانی جیهانە بەڵام بە هۆی بایەخ نەدان بە کەرتی وەبەرهێنان و ژیان و گوزەرانی خەڵکی وڵاتەکەی و تاڵان و تاراج کردنی سەروەت و سامانی وڵاتەکەی و خەرج کردنی سەروەتی ئێران لە گرووپە تیرۆریستی و پرۆژە گوماناوی و شەڕەنگێزییەکانی بارودۆخی ژیانی بۆ خەڵکی ئێران بە تایبەت چینی کرێکار نالەبار و فەلاکەت بار کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:44:01/06/2020