مایک پۆمپێئۆ: بە درێژەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، کارزاری ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکاش بەردەوام دەبێت

مایک پۆمپێئۆ: بە درێژەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، کارزاری ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکاش بەردەوام دەبێت
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە درێژەی هەڕەشەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دووپاتی کردەوە کارزاری ئەوپەڕی گووشاری ئەمریکا بە دژی ئێران بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێک لەگەڵ پادکەستی دانیێل پێلێتیکا وتی: "کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین پابەندی ناوەکی خۆی کە لە ڕێکەوتنی بەرجام دا واژۆی کردبوو پێشیل کردووە."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی درێژەی کارزاری ئەوپەڕی گووشاری ئەمریکا بە دژی ئیران وتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەنگاوی دیکە وەکوو هۆکاری بەرگری لە بەرامبەر دەستڕێژی ئێران کەڵک وەردەگرێت. نابراو بە ئاماژە بە گووشارە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران ئیزافەی کرد: "هیوادارین جیهان یەکگرتوو بێت، بریتانیا و لایەنەکانی دیکەی بەرجام هەڕەشەی کۆتایی قەدە‌غەی فرۆشتنی چەک بە ئێران کە تەنیا لە چەند مانگی تر دا دێتە ئاراوە بناسنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: "ئێمە خوازیاری دووپات بوونەوەی قەدە‌غەی فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە ڕێکەوتن لەگەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکان لە بڕیارنامەی ٢٢٣١داین، بەڵام ئەگەر شتێکی واش ئەنجام نەدرێت، ئێمە لە هێزی دیپلۆماتیکی خۆمان بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە ئێران کەڵک وەردەگرین.

ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:37:02/06/2020