بانە/ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوانێکیان بەر دەسترێژی فیشەک دا

بانە/ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوانێکیان بەر دەسترێژی فیشەک دا




شوانێک خەڵکی شاری بانە لە سەر سنوورەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانەوە زۆر بە سەختی بریندار بوو.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سەر لە بیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی،هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سەر سنوورکانی شاری بانە ڕاستەوخۆ تەقیان لە شاوانێک، بە ناوی "کیوان قادرپوور" کرد و ناوبراویان بریندار کرد.

جێی ئاماژەیە "کیوان قادرپوور" بە هۆی ئازاری برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە ڕەوانە کرا.

بە پێی ئاماری بە دەست گەیشتوو، لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو دا لانیکەم ٧ شوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سەر سنوورەکانی کوردستان بەر دەسترێژی فیشەک دران و ٤ کەسیان دەستاو جێ گیانیان لە دەست دا.


 


ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:30:23/09/2020