نوێنەری مەجلسی ئێران؛ پێشنیاری گواستنەوەی پێتەخت بە هۆی نافەرمانی مەدەنییەکانە

نوێنەری مەجلسی ئێران؛ پێشنیاری گواستنەوەی پێتەخت بە هۆی نافەرمانی مەدەنییەکانە



"ابوالفضل ابوترابی" نوێنەری مەجلسی شۆڕای ئیسلامی ئیران دەڵێت کە پێشیناری قەرارگای خاتم‌الانبیا بە گواستنەوەی پێتەخت لە تارانەوە بۆ شارێکی دیکە بە هۆی نافەرمانییە مەدەنییەکان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانە.

ڕۆژی سێشەممە، ١ ی ڕەزبەر، ناوبراو کە ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی ناوخۆی مەجلسی شۆرای ئیسلامییە، لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژانامە "همشهری" ئەم قسانەی کردووە و بە ئاشکاریی دەڵێت: "کوبوونەوەی زیادە لە حەدی خەڵک، سامان، زانست و پیشە لە تاران مەترسییەکی ڕاستەقینەیە؛ چەلە باری سرووشتی و چە لە باری هێرشی چەکداری و چە نافەرمانییە کۆمەڵایەتییەکان" .

ناوبراو ئاماژەی بەو شارە کە وەک پێتەختی نوێ پێشنیار کراوە نەکردووە و وتوویەکی کە ((شاراوەیە)) .

ڕۆژی ٣١ ی خەرمانان نامەیەک لە لایەن قەرارگای خاتم‌النبیای سپای پاسداران، بۆ سەرۆک کۆماری ئێران ناردرا کە تێیدا پێشنیاری گۆڕینی پێتەخت لە تارانەوە بۆ شارێکی دیکە کرابوو لە ئەگەری قەبووڵی سەرۆک کۆمار.

ابوالفضل ابوترابی هەروەها سەبارەت بە هۆکارەکانی گۆڕینی پێتەخت وتی: "ئێمە دەبێ بیرێك بکەینەوە، شتێک کە تەواوی وڵاتانی دنیا دەیکەن. ئەوانی پێتەختە سیاسی، کلتوور، علمی و ئابوورییەکانیان لێک جودا دەکەنەوە. ئەمە بە تەواوی لە پێناوی بەرگری ناڕاستەوخۆیە."

کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی دۆخی ئابووری، سیاسی، کلتووری ئێران زۆر شێواوە و هەندێک لە پسپۆڕان دەڵێن کە هۆکاری گۆڕینی پێتەخت دوور کردنەوە ی بینا دەوڵەتی و ئەمنییەتییەکان لە خەڵکە لە ئەگەری ڕوودانی ناڕەزایەتی نوێ.


ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:04:23/09/2020