سنە/ دوو زیندانی سیاسی کورد ئازاد کران

سنە/ دوو زیندانی سیاسی کورد ئازاد کران



ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوو زیندانی سیاسی کورد کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا بوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "فەرزاد حسێنی" خەڵکی ئاوایی "دێوەزناو" سەر بە ناوچەی "سەوڵاوا" کە لە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاویدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری "کامیارانەوە" دەستبەسەرکرابوو، بە بارمتەیێکی قورسی یەک میلیارد دۆلاری، بۆ ماوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

"ئەفشین شیخۆلئیسلامی وەتەنی" خەڵکی شاری "سنە" کە لە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکرابوو، بە بارمتەی ٢٠٠میلیون تمەنی، بۆ ماوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.


ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:17:23/09/2020