پۆمپیۆ/ تەواوی گەمارۆکانی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ١٩ی سێپتامبرەوە دەستی پێکردووتەوە

پۆمپیۆ/ تەواوی گەمارۆکانی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ١٩ی سێپتامبرەوە دەستی پێکردووتەوە


 ئاسۆی ڕۆژهەڵات، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاندنێکی بڵاوەو کردوەتەوە کە تەواوی گەمارۆکانی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان وەکوو گەمارۆی چەک لە ١٩ی سێپتامبرەوە دەستی پێکردووە.

هەروەها لەم ڕاگەیاندنە هاتووە، بە پێی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنی کڕین و فرۆشتنی چەک لە گەڵ ئێران قەدەغەیە و ئەمریکا هەر کەس و کۆمپانیایەک کە مامەڵەی چەک لە گەڵ ئێران بکات سزا دەدرێت.

هەر وڵاتێک کە خوازیاری تەبایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە دەبێ پشتیوانی لە خەبات بە دژی تێرۆریزم بکات، مامەڵەی هەر جۆرە چەکێک لە گەڵ ئێران ناوچەکە بەرەو ناتەبایی و ئاڵۆزی دەبات.


 


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:51:19/10/2020