زیندانیکی کورد پاش لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعات ڕەوانەی زیندانی شاری ورمێ کرا

زیندانیکی کورد پاش لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعات ڕەوانەی زیندانی شاری ورمێ کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، گەنیجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەناوی "سیاوەش جەوان" خەڵکی شاری ورمێ دوای تێپەڕ کردنی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕەوانەی زیندانی هەمان شار کرا.

شایانی باسە کە ئەم شارۆمەندە هاوکات لەگەڵ "بێهزادی تەڵایی" لە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەر، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ئامارەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زاینییەوە تاوەکوو ئێستا لانیکەم ١٧٠ شارۆمەندی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەم حالەتە لە لایەن ناوەندە ئەمنییکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:20/10/2020