ئەهواز/ تەقەی ڕاستەوخۆی چەند چەکدارێکی نەناسراو بووە هۆی کوشتنی کاسبکارێکی کورد

ئەهواز/ تەقەی ڕاستەوخۆی چەند چەکدارێکی نەناسراو بووە هۆی کوشتنی کاسبکارێکی کورد


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاسبکارێكی خەڵكی شاری کامیاران بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەێکی ئاگادار، "ئاکاش کشاوەرزی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵكی شاری کامیاران لە نزیکی شاری ئەهوازی ئێران لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و بە فیشەکی چەکی ئەم نەناسراوانە گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە کە ناوبراو شۆفێری ماشینێکی بارهەڵگر بووە و کاری گواستنەوەی بار بووە.

بێکاری و سیاسەتی خراپ و جیاکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە هۆی کۆچ کردنی خەڵکی ئەم ناوچەیە بەرەو وڵاتانی دیکە و شارە گەورەکانی ئێران بۆ مەبەستی کار کردن و پیدا کردنی نان، بۆ بژێوی ژیانیان.


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:35:28/11/2020