ورمێ/ شارۆمەندێکی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

ورمێ/ شارۆمەندێکی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "نائێب (مەسعوود) حاجی پوور" خەڵکی شاری ورمێ ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ٥ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکوم کراوە.

 

ناوبراو ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی لە گەڵ "ئۆمید سەعیدی، عەبدولعەزیز محەممەدپوور، کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کران و دوای مانگێک لێپرسینەوە بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە.


ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:08:29/11/2020