بانە/ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێكی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

بانە/ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێكی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە


شارۆمەندیكی خەڵکی شاری بانەی سەر بە پارێزگای کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە شارۆمەندێکی کوردیان بە ناوی "ڕەحمان ڕەسۆڵی" دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە تێپەڕ کردنی ماوەی چوار ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر بوونی ناوبراو دا و بەدوادا چوونی بنەماڵەی و کەسووکاری بێ ئاکام بووە و هیچ هەواڵێکیان لە باروودۆخی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی کوڕەکەیان نیە.

بە پێی ئامارەکانی ئاسۆی ڕۆهەڵات لە هەفتەی ڕابردووڕا تاوەکوو ئێستا ٥ شارۆمەندی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیەوە لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.


ئه‌م بابه‌ته 151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:22:29/11/2020