دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتی ۱۰ی سەرماوەزی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دایە رەعنا جەماڵی ، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە،  یەدۆڵڵا بوزۆرگ پەناە بە هۆی نەخۆشی  دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.


بنەماڵەی دایە رەعنا، لە بنەماڵە شۆڕشگێڕ و ناسراوەکانی شاری دیواندەرەن کە خزمەتێکی زۆریان بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کردووە.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری جەماڵی بوزۆرگ پەنا و  و خەڵکی تێکۆشەری شاری دیواندەرە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:07:30/11/2020