هێزە چەکدارەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کاروانێک لە کۆڵبەرانییان کردە ئامانج

هێزە چەکدارەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کاروانێک لە کۆڵبەرانییان کردە ئامانج


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید ساڵحی" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵكی ئاوایی نەگڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بە سەختی بریندار بووە.

شایانی باسە، لە کاتێکدا کە کاروانێک لە کۆڵبەران بەرەوە ناوچە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان دەڕۆشتن؛ کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە شێوازی ڕاستەوخۆ درانە بەر دەستڕێژی فیشەک و لە ئاکامدا ئەم کۆڵبەر کوردە زۆر بە سەختی بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی، ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کراوە و هەنووکە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:24:10/01/2021