چالاکێکی ژینگەیی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا

چالاکێکی ژینگەیی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا


یەکێک لە چالاکانی ژینگەیی شاری مەریوان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گەنجێکییان بە ناوی "دانا سەمەدی" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارییان گواستەوە.

دانا سەمەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی شاری مەریوانە کە پاش دەستبەسەر بوونی چارەنووسی نادیارە.

جێی ئاماژەیە کە، سەبارەت بەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی زیاتر لە بەر دەستدا نیە.



ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:24:10/01/2021