سەردەشت/ سێ شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کران

سەردەشت/ سێ شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "بەهمەن یووسف زادە"، فەرهاد و فەرەیدوون مووساپوور خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی هەواڵنێری کوردپا، هێزە ئەمنییەکان دوای هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی "بەهمەن یووسف زادە"، دەستیان بە سەر کەرەستەی شەخسی ئەم شارۆمەندە ڕاگرتووە و پاشان دەستبەسەریان کردووە.

لە لایەکی ترەوە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هاوکات فەرهاد مووساپوور مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە گەڵ براکەی "فەرەیدوون مووساپوور"یان دەستبەسەر کرد.

شایانی باسە، ئەم سێ شارۆمەندە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە.


ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:29:11/01/2021