هێزە چەکدارەکانی سپای
پاسدارن لە یەکێک لە ئاواییەکانی شاری پیرانشار دوو بریان بە شێوەی ڕاستەوخۆ دایە
بەر دەستڕێژی فیشەک.
بە پێی هەواڵێک کە بە
ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەممەی
١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جادەی "شینئاواـ"ـی سەر بە ئاوایی "زەیدانـ"ـی
سەر بە شاری پیرانشار ماشینێکیان بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دایە بەر دەستڕێژی
فیشەک و دوو برایان لە ناو ئەم ماشینەدا دەستبەجێ کوشت.
بە پێی ڕاپۆڕتی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە شاری پیرانشار شوناسی ئەم دوو برایەیان "عەبدۆڵڵا
نادری" و "عوسمان نادری" کوڕی مارف ڕاگەیاندووە.
شایانی باسە تەرمی ئەم
دوو ناوبراوە لە لایەن هێزە ئەمنییکانەوە بۆ شاری پیرانشار گواستراوەتەوە.
سەبارەت بەم هەواڵە هیچ زانیاریەکی زیاتر لەبەر دەستدا نیە.
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه