کۆخان/ کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کۆخان/ کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە هۆی کێشە و ئاڵۆزی لەگڵ بنەماڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی، "ژاڵە ڕەئەنجام" کچی سلەیمانو فاتمە، خەڵکی ئاوایی کۆخانی سەر بە ناوچەی چۆمی مەجید خان بە هۆی ئاڵۆزی و کێشە لەگڵ بنەماڵەکەی، لە خانووکەی ژوورەکەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تەرمی ئەم کچە تەمەن ١٣ ساڵەیان لەم ئاواییە واتە کۆخان، کە سەر بە شاری میاندواو ناشتیان.

شایانی باسە کە سەبارەت بەم هەواڵە هیچ زانیاریەکی زیاتر لەبەر دەستدا نیە.


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:26:24/02/2021