ناڕەزایەتی نەرگس موحەممەدی بە (ئازاری جنسی زیندانیانی ژن)


ناڕەزایەتی نەرگس موحەممەدی بە (ئازاری جنسی زیندانیانی ژن)




ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ نەرگس موحەممەدی، بەرپرسی ناوەندی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێران، بە بڵاو کردنەوەی ویدیۆێک و نووسراوەیەک، سەبارەت بە ئازای جنسی زیندانیانی ژن لە دەستبەسەرگەکانی ئێران ئاگادار کردنەوەی داوە.

موحەممەدی، کە لە ١٧ی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە زیندان ئازاد کرا، ئاماژەی بە سکاڵای هێندێک لە زیندانیانی ژن، بە هۆی ئازاری جنسی لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردوو.

ناوبراو لە ویدیۆکەدا دەڵێت:(( هیچ وڵامێک بەم سکاڵانە نەدراوەتەوە و ئەم سکاڵاکەرانەیان بە هۆی "بانگهێشت بە دژی ڕژیم" تاوانبار کردووە.

نەرگس موحەممەدی، لە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی تا ئێستا، سێ جار بە هۆی چالاکیەکانی دەستبەسەر کراوە .

ناوبراو لە نووسراوە و ویدیۆکەدا کە ئەمڕۆ ٩ی ڕەشەمە بڵاوی کردەۆتەوە، ئاماژەی کردووە کە چۆن بەرپرسانی زیندانی ئەوین و بەرپرسی کاتی زیندان "غولام ڕەزا ڕەزایی"، لە کاتی ڕاگواستنەوەیدا بەرەو زیندانی زەنجان لە ٣ی بەفرانباری ١٣٩٨، داواکاری سێکسی لێکردووە.


ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:50:27/02/2021