پاوە/ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو

پاوە/ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو


هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی ڕاستەخۆ بەرەوە کراوانێک لە کۆڵبەران تەقەیان کردوو کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی شەممەڕیکەوتی ٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە سەر سنووری نەوسوود، بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە کاروانێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامی ئەم تەقەکردنەدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی''محەممەد'' خەڵکی گوندی ''داریانـ''ـی سەر بە شاری پاوە سەری بە فیشەکی ئەم چەکدارانە پێکراوە و زۆر بە سەختی بریندار بووە.

شایانی باسە کە سەربارەت بەم هەواڵە هیچ زانیاریکی زیاتر لە بەر دەستدا نیە.


ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:14:28/02/2021