خسرەو ئەڵماسی
سه‌ره‌ڕای له‌ناوچوونی خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی رێبه‌ره‌كه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌ی ئایدۆلۆژیای تووندڕه‌وی و تیرۆریزمی ئیسلامی و هه‌روه‌ها شانه نووستووه‌كانیان، بوونیان هه‌یه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و چالاكییان هه‌ر ماوه. به پاساوی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه و له‌ناوچوونی خه‌لافه‌تی داعش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له كوردستانی رۆژاوا ده‌ركرد؛ به‌ڵام به پێی میكانیزمی دروستكردنی بڕیار له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه ته‌نیا سه‌رۆك نییه كه هه‌موو بڕیاره‌كانی به ده‌سته، به‌ڵكوو كۆنگره‌ش ده‌توانێت روانگه و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت و رای گشتی و میدیاش ده‌توانن كاریگه‌رییان له سه‌ر بڕیاره‌كان و گۆڕانكاریكردن تێیاندا هه‌بێت. له‌و رووه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، چ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چ له سێنا، هاوڕان كه ئایدۆلۆژیای پشتی تیرۆریزم و تووندڕه‌وی وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا هه‌ر ماوه و دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێهێشتنی هاوپه‌یمانه كورده‌كان و گڵۆپی سه‌وز هه‌ڵكردن بۆ توركیا وه‌ستاونه‌وه. زۆرینه‌ی رای گشتی و میدیاكانیش ناڕازیبوونی خۆیان له‌و بڕیاره راگه‌یاندووه و داوای پێداوچوونه‌وه و پاراستنی كورده‌كان ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر و رێكخراوی داعش، به به‌رده‌وامی باس له رۆڵی گرنگی كورده‌كان وه‌ك هێزی جێی متمانه و هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت. ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك هاوپشكێك له شه‌ڕی دژی تیرۆر له هێزه‌كانی كورد ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌ربڕیوه؛ له‌و روانگه‌یه‌وه، به كۆتاییهاتنی خه‌لافه‌ت، كۆشكی سپی پێی وایه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كۆتایی هاتووه و كاتی هاتووه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژاوا بكشێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوخۆی ئه‌مریكا. سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشتر و ئێستاشی جه‌خت له سه‌ر سیاسه‌تی هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بڕیاره جۆرێك له دژبه‌یه‌كی و كوتوپڕی پێوه دیاره: یه‌كه‌م، ئه‌و سه‌ربازانه، ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كراون و له‌وێ جێگیر كراون؛ دووه‌م، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا، ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ پاراستنی داموده‌زگاكانی نه‌وت و وزه، ره‌وانه‌ی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا، كه‌رتی سه‌ربازی و ژه‌نراڵ و سه‌ربازه‌كان زۆربه‌یان كوت‌وپڕ به‌و بڕیاره‌یان زانیوه و راوێژیان پێ نه‌كراوه. كه‌رتی سه‌ربازی به راشكاوی، پاڵپشتی و هاوسۆزییان بۆ كورد و قوربانییه‌كانی ده‌ربڕیوه.
رای گشتی ئه‌مریكا به پێی پێویست پێشوازیی له هه‌نگاوه‌كه‌ی تڕا‌مپ و كشاندنه‌وه‌ی هێز له رۆژاوا نه‌كرد؛ ته‌نانه‌ت كۆماریخوازه‌كان و خه‌ڵكانی ئایینیی لایه‌نگریشی ره‌خنه‌ی تووندیان ئاراسته‌ی كرد و به پشتتێكردن له هاورێ و هاوپه‌یمان تۆمه‌تباریان كرد. هه‌ندێك كه‌س له‌وه‌ش زێده‌تر رۆیشتن و به خه‌یانه‌ت له كورد ناویان هێنا. له وهرسووڕانێكی سه‌ت و هه‌شتا پله‌یی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ت سه‌ربازی بۆ رۆژاوا، به پاساوی پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، ده‌ركرد. بۆ ئه‌مریكا، دروستكردنی باڵانس له نێوان توركیا، وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ناتۆ و هاوپشكێكی گه‌وره‌ی ئابووری، و كورده‌كان، وه‌ك هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی تیرۆر، قورس و ئالۆزه. به‌ڵام فاكتۆری نه‌وت، به رواڵه‌تیش بێت، خه‌ریكه هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌تێك بۆ كورده‌كانی رۆژاوا ده‌ڕه‌خسێنێت كه فاكتۆری ئابووری بكه‌نه بنه‌مای سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی داهاتوویان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رۆژاوا ده‌توانێت له‌و پشتگیرییه‌ی رای گشتی و میدیا و كۆنگره و ژه‌نڕاڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و سیسته‌ماتیك سوود وه‌ربگرێت و به سه‌ردان و هاتووچۆی زیاتری به‌رپرسانیان بۆ واشنگتۆن و لۆبیكردنی زیاتر بۆ لێكگرێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له رووی ئابووری و ئاسایشه‌وه، ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ریان دابه‌زێنن و هه‌وڵی پاراستن و مسۆگه‌ركردنی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بده‌ن.